سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئامادەکاریی تەواو بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی لافاو کراوە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمی فریاگوزاریی شارەوانیی سلێمانی کە پێکدێت لەبەشەکانی ئاوەڕۆ و بەشی خزمەتگوزاری و بەشی ئامێرەکان لەئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان.
داوایشیکرد، لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراودا دەتوانن پەیوەندی بەژمارە 100 _ەوە بکەن.