پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری ساختەکردنی دراوی دەستگیرکرد

دوو تۆمەتبار بە بڕێک دراوی ساختەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران، بڕی ئەو پارەیەی پێیانبووە 15 ملیۆن دیناری عێراقیی ساختە بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، بنکەی پۆلیسی حەساری سەیدسادق دوو تۆمەتباری بە بڕی 15 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرد کە بەنیازبوون لە بازاڕی قەزاکەدا ساغیبکەنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، بڕی ئەو 15 ملیۆن دینارەی ساختەکرابوون سەرجەمیان جۆری 25 هەزاری بوون.

ناسنامەی دوو تۆمەتبارەکە بریتین لە (ه ، أ ، ع) لەدایكبووی 2003، (ڕ ، ق ، س) لەدایكبووی 1991 و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share