چرۆ حەمەشەریف: بەهۆی گەشتی حەجی پەرلەمانتاران دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەوەستن

نزیکەی تەنها 10 رۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەران، بەهۆی گەشتی پەرلەمانتارانیش بۆ حەج دانیشتنەکان دەوەستن.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، نزیکەی 10 رۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانان و دەستپێکردنی پشووی وەرزی، بەڵام ئەگەرێکی کەم هەیە لەم ماوەیەدا بتوانرێت یاسای بودجە و هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران کە تا هەفتەی رابردوو ژمارەیان 70 ئەندام بوو، گەشتی حەجیان ئەنجامداوە، کە بەو هۆیەوە لەو باوەڕەدانین لەم چەند رۆژەی کە ماوە رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوبێت و بتوانرێت ئەو دوو پرسە هەستیارە یەکلایی ببێتەوە.

ئاشکراشیکرد، پشووی وەرزی پەرلەمان لە 10 ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 9 ی تەمموز وەرزی نوێی یاسادانان دەستپێدەکات، بۆیە ئەگەر دانیشتنی نائاسایی نەبێت تا ئەو کاتە هیچ دانیشتنێک بەڕێوەناچێت.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان لەسەر دزینی مۆبایل دەستگیرکرد

بابەتی دواتر

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان کۆمسیۆن پێشنیاری وادەیەک بۆ سەرۆکایەتیی هەرێم دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share