سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی هەردوو لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێکەوت.

راگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە کارەکانی هەردوو لوتکەی عەرەبی و ئیسلامی لە شاری ریاز بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەززە بەرەو شانشینی سعودیە بەڕێکەوت”.

بەپێی راگەیەندراوەکە، “شاندێک یاوەری سەرۆک کۆمارن کە پێکهاتوون لە فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە عێراق کۆبووەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە کۆبووەوە. ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دانیشتنێکی تایبەتی سەبارەت بە…
Total
0
Share