بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانی دابەشبکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی هەرێم دەکەین، ئەمڕۆ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەکانیان دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن سەردانی بانکی مەڵکەندى بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی یەک و دووی 2024.