زەیتی زەیتون چەندێک تەندروستە بۆ خواردن؟

زەیتی زەیتوون بە زەیتێکی بێ زیان و تەندروست ناوی براوە، بەڵام پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوە دەکەن ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ئەوە ئەنجامەکەی پێچەوانەی ئەو قسانە دەبێت کەلەبارەیەوە دەکرێت.

پێگەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی دەڵێت، “زانایان و پسپۆڕانی تەندروستیی زیادەڕۆیی لە خواردنی زەیتی زەیتوون دەبێتە نەخۆشییەکانی دڵ و قەڵەویی.

میشێل رۆتنشتاین پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند، یەکێک لە نەخۆشەکانی بە بەردەوامی رۆژانە کوپێک زەیتی زەیتون خواردووەتەوە، بەڵام ئەمە نەک هەر رێگری لە هەوڵەکانی بۆ دابەزاندنی کێشی جەستەی کرد، بەڵکو کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی کۆلیسترۆڵیشی هەبوو، بەو پێیەی ئەو بڕە زۆرەی زەیتی زەیتون رێژەیەکی زۆر چەوری تێدایە.

پسپۆڕەکە باسی لەوەشکردووە، زۆر بەکارهێنانی زەیتی زەیتون بەبێ کۆنترۆڵکردنی بڕی دەتوانێت ببێتە هۆی ناهاوسەنگی لە بەکارهێنانی وزەدا.

بەگوتەی پسپۆڕان، خواردنی بڕێکی مامناوەندی زەیتی زەیتون وەک بەشێک لە خۆراکی هاوسەنگ هیچ زیانێکی نییە، بەڵام نابێت زیادەڕەوی لە خواردنی زەیتی زەیتون بکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەغریبی هەژاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share