ئەندامێکی لیژنەی دارایی: ئەنجومەنی نوێنەران چاوەڕوانی ناردنی هەمواری یاسای بودجەیە لەلایەن حکومەتەوە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا هەموواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و هیچ وادەیەک نییە بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

مستەفا کەرعاوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکەمان تەیف سامی وەزیری دارایی پێیراگەیاندین پرۆژە هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی وەزیرانە، بەڵام تا ئێستا نازاندرێت کەی کارەکانی تەواو دەکەن و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیوانی چاودێری دارایی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاگادارکردووەتەوە پێش کۆتاییهاتنی ساڵی دارایی هەموارەکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن، بەڵام ساڵی دارایی کۆتاییهات و تا ئێستا نەنێردراوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی کەلار لەبارەی داخستنی شەقامێکەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

لە گەرمیان دوو کەس هێرشدەکەنە سەر کارمەندانی نەخۆشخانەیەک و دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوردەكردنی مریشك قەدەغەكرا

وەزارەتی كشتوكاڵ، هاوردەكردنی مریشكی راگرت و هۆكارەكەی ئاشكرادەكات. محەمەد خوزاعی وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای…
Total
0
Share