فراكسیۆنەكانی یەكێتی و دەوڵەتی یاسا پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

فراكسیۆنەكانی یەكێتی و دەوڵەتی یاسا لە بەغداد كۆبوونەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوانیان تاوتوێكرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بارەگای پەیوەندییە عێراقییەکانی یەکێتی لە شاری بەغداد، فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دواپێشھاتەکانی پەیوەست بە دۆخی سیاسیی عێراق و گفتوگۆی لایەنەکان تاوتوێکران.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ھەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانیان و قووڵکردنەوەی گیانی لێپرسراوێتی کردەوە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلانی عێراق.

بابەتی پێشتر

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە دابینکران

بابەتی دواتر

بە قەزابوونی سێ ناحیە چووە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share