دادگای باڵای فیدڕاڵی: دۆسیەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە تایبەتمەندی دادگاکەمان نییە

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا رەتیکردەوە بڕیار لەبارەی داوایەکی یاسایی تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بدات.

بەپێی زانیارییەکان، دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە کە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاڕاستەی کرابوو.
دادگاکە باسیلەوەکردووە، داواکە لە چوارچێوەی تایبەتمەندیی دادگاکەدا نییە.

لەماوەی رابردوودا ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە دادگای باڵای فیدڕاڵی داوایەکی یاساییان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمارکرد و داوایانکرد حکومەتی هەرێم پابەندبکرێت بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتیی ژمارە 22ی ساڵی 2008ی فیدراڵیی هەموارکراو و ئەو بڕیارانەش پووچەڵبکاتەوە کە تێیدا پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی راگیراوە.
ئەمڕۆش دوای چەندین جار لە دواخستنی دانیشتنەکانی دادگا تایبەت بەو دۆسیەیە، رەتیکردەوە بڕیاری لەبارەوە بدات.

بابەتی پێشتر

رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق بۆ 12% کەمیکردووە

بابەتی دواتر

روونکردنەوە لەبارەی ئەو دەنگە بەهێزە دەدرێت کە لە هەولێر بیسترا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share