ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێیەمی سودانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری بەغداد بۆ سێیەمین جار محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، وا چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک بگاتە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە.

پێشتر ئەحمەد کەرکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، هەرچەندە تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ نییە لەبارەی دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک، بەڵام ئومێدمان هەیە کۆبوونەوەی سێیەم زۆر بابەت یەکلایی بکاتەوە و لەدوای ئەوە بتوانرێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا ببەسترێت.

بابەتی پێشتر

پزیشکێک: باشترە رۆژانە 30- 35 دەنک چوالە بخورێت

بابەتی دواتر

تۆمەتباری کوشتنی ئەندامەکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share