دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیار لە مووچەی هەرێم دەدات

دادگای باڵای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە و ئەو داوایەی لەلایەن ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەری هەرێم تۆمارکراوە لە دژی وەزارەتی دارایی عێراق یەکلایی دەکاتەوە.

پێشتر سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاندبوو، تا کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگا بڕیاری خۆی دەدات و چارەنووسی مووچەی ئەمساڵ یەکلایی دەبێتەوە.

بەپێی دەستووری عێڕاق بڕیارەکانی دادگاکە بۆ سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەت پابەندکەرە، بەو پێیەش ئەگەر دادگا فەرمانسالاری لەو بارەیەوە دەربکات، وەزارەتی دارایی عێراق پابەنددەبێت بە دەستپێکردنەوەی ناردنی مووچە بۆ هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار غەرامەی کۆمپانیای ئێریکسۆن دەکات بەهۆی گەندەڵییەکانی لە عێراق

گەورە کۆمپانیای پەیوەندییەکانی سویدی ئێریکسۆن ڕایگەیاندووە، بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەیەکی گەندەڵی لە عێراق، بڕی 206.7 ملیۆن دۆلار غەرامە دەداتە…
Total
0
Share