وێستگە تانەلێدراوەكانی موسڵ ژمێردرانەوە و ئەنجامەكان هاوتان

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژماردنه‌وه‌ى ‏ده‌ستیى وێستگه‌ تانه‌لێدراوه‌كانى پارێزگاى نه‌ینه‌وا وه‌كو دوایین پارێزگا كۆتایی هاتووه‌، ‏ئەنجامەكان هاوتا بوون.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ‏‏”ئەمڕۆ وێستگە تانەلێدراوەکانی دوایین پارێزگای عێراق، کە پارێزگای نەینەوا بوو، ‏بەدەست ژمێردرانەوە.‏

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی سەرجەم وێستگە تانەلێدراوەکانی ‏پارێزگاكه‌ 100% هاوتای ژماردنی ئەلیکترۆنی بوون”.‏

كۆمسیۆن سەرجەم ئەنجامەکانی بۆ دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ‏هەڵبژاردنەکان بەرزكردووەتەوە، بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی تانەکان و ئەنجامەکانیان.‏

ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن هیچ ئاماژەیەكی بەو وێستگانە نەكردووە كە پێشتر ‏بڕیاردرابوو بەهۆی دووبارەبوونەوەی دەنگ و پەنجەمۆر تیایاندا، ئەنجامەكانیان ‏ڕەتبكرێنەوە.‏

پێشتر ڕاگەیەندرابوو، بەهۆی ڕەتكردنەوەی ئەو وێستگانە لە موسڵ، هاوپەیمانیی ‏كوردستان (یەكێتی) كورسییەكی لە موسڵ بردووەتەوە و پارتی كورسییەكی كەمكردووە.‏

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆی كۆچبەران بەر لە بەڕێكەوتن و خنكانیان بڵاودەكرێتەوە

بابەتی دواتر

بۆ ماوەی چوار شەو تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی دادەخرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share