وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بەشی ژمێریاریی وەزارەتەکە، بەشی دووەمی پارەی جوتیارانی بۆ ساڵی 2025، بە بڕی 500 ملیار دینار خەرجکرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، لەسەر رەزامەندیی سەرۆکی حکومەت و رێنماییەکانی وەزیری دارایی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی ژمێریاریی وەزارەت، دەستیکرد بە خەرجکردنی بڕی 500 ملیار دینار بۆ بەشی دووەمی پارەی جوتیاران، بۆ بەرهەمی گەنمی ساڵی 2025.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی پابەندبوونی وەزارەت دێت بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی نەختینەی دارایی، کە سەقامگیریی دۆخی جوتیاران مسۆگەردەکات و هانیان دەدات بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی بەروبوومەکانیان”.
دەشڵێت، “ئەو بڕە پارەیە، لە بنەڕەتدا لەلایەن وەزارەتی بازرگانییەوە دیاریكراوە و بەپێی دارایی پەسەندكراو، خەرجدەكرێت، دڵنیاین لەوەی راستەوخۆ دەدرێتە دەستی جوتیاران بەبێ دواكەوتن. ستافی وەزارەت، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەردەوامن لە چاودێریکردنی رێکارەکانی خەرجکردن، بۆ دڵنیابوونەوە لە گەیاندنی شایستە داراییەکان، بەشێوەیەکی رێکوپێک و خێرا”.