ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، بەلەمێکی لاستیکی (چوپ) کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە کەناری پارێزگای چانەکالێ لە باکووری رۆژئاوای تورکیا نوقم بوو، بەهۆیەوە بەلانیکەم 22 کەس خنکاون.
سەرۆکی دەزگای لوتکە ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت لەو کەسانەی خنکاون منداڵن و چوار کۆچبەر رزگارکراون و تا ئێستا دیار نییە ژمارەی کۆچبەران لە بەلەمەکەدا چەند کەس بوون.
باسی لەوەشکردووە، چوار کەس لە سەرنشینەکانی بەلەمەکە رزگارکراون بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر رەگەزنامەی رزگارکراو و خنکاوەکان ئاشکرا نەکراوە.