بانکی نێودەوڵەتی دوو قەرز بە تونس دەدات بەبڕی 520 ملیۆن دۆلار

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، پێدانی دوو قەرزی بە تونس بە بەهای 520 ملیۆن دۆلار پەسەند کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاسایشی خۆراک و کێشە ئابوورییەکان و باشترکردنی رێگەوبانەکان لە وڵاتەکەی.

بەهای قەرزی یەکەم دەگاتە 300 ملیۆن دۆلار و بۆ پڕۆژەی وەڵامدانەوەی فریاگوزاریی ئاسایشی خۆراکە، کە یارمەتیدەر دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی چوار ساڵی لەسەریەک لە وشکەساڵی لە وڵاتەکەدا، لەنێویاندا وەرزی سەختی دانەوێڵەی ساڵی 2023.

قەرزی دووەم کە بەهای 220 ملیۆن دۆلارە، ئامانجی کەمکردنەوەی جیاوازییە ئابوورییەکانی نێوان هەرێمەکانەی وڵاتەکەیە لەرێگەی پەرەپێدانی ژێرخانی ئەم لایەنەوە و باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە دارایی بۆ کارگە بچووک و مامناوەندەکان لە ناوچەکەدا.

بابەتی پێشتر

ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەک لە ئەمەریکا بە 145 سەرنشینەوە نیشتنەوەی ناچاری ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە 78 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نزیكبووەوە. ئێوارەی…
Total
0
Share