ئاوات شێخ جەناب: وەزارەتی دارایی هیچ پاساوێكی نەناردنی مووچەی بۆ عێراق نەهێشتووەتەوە

ئاوات شێخ جەناب

ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی دارایی لیستی سەرجەم وەزارەتەکانی بۆ بەغداد ناردووە و لەلایەن تەیف سامی، وەزیری داراییەوە بەبێ كێشە ناوبراوە، هیچ پاساوێكیان بۆ نەناردنی مووچە بۆ عێراق نەهێشتوەتەوە.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پێویستمان بەبڕی زیاتر لە 940 ملیار دینارە، بەڵام بەغداد 560 ملیار دیناری ناردووە، مووچەی شەهیدان و دامەزراوە ئەمنییەکان و هەر سێ سەرۆكایەتییەكە و 307 هەزار ئەندامی دەزگا ئەمنییەكانی نەناردووە.

ئاشکراشیکرد، داهاتی ناوخۆ 374 ملیار دینارە، بەشێكی داهاتەكە لەناو فەرمانگەكاندا چەكە و كاش نییە، بەشێكی دیكەی كە وەك داهات ئەژمار دەكرێت، بەڵام بەشێوەی قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزەكانی دیكەیە كەلەلای هاوڵاتییانە و بەشێوەی كاش ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەڵەبجە: لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت

بابەتی دواتر

بانکی نێودەوڵەتی دوو قەرز بە تونس دەدات بەبڕی 520 ملیۆن دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزوور.. گەنجێك بە گولـلە كوژرا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێك گەیەندرایە نەخۆشخانەیەكی شارەزوور، بەپێی زانیارییەكان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەیدا تەقەی لێكراوە. كاتژمێر 12ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی…
Total
0
Share