ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای شەقڵاوە- هەریر رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە باوک و کوڕێک بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
موحسین قەسرۆکی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە رایگەیاند، ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە باوک و کوڕێک بوون بە ناوەکانی عیماد و یوسف.
ئاشکراشیکرد، هەر لە رووداوەکەدا دوو کەسی دیکەش برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە