چوار ملیۆن دینار بەو خێزانانە دەدرێت کە دەگەڕێنەوە شەنگال

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردەوە، دەستکراوە بە دابەشکردنی بڕی چوار ملیۆن دینار بەسەر هەر خێزانێک کە تازە گەڕاوەتەوە قەزای شەنگال.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، هەر خێزانێکی ئاوارە کە گەڕابێتەوە بەم نزیکانە بۆ زێدی خۆی لە قەزای شەنگال بڕی چوار ملیۆن دیناری وەک هاوکاری پێدەدرێت.

ئاشکراشیکرد، ئامانج لەم هاوکارییە هاندانی ئەو خێزانانەیە کە لە کەمپی ئاوارەکان ماونەتەوە بۆ ئەوەی پێش وادەی داخستنی تەواوەتی کەمپەکان لە 30 تەمموزی ئەمساڵ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو خێزانانەی بڕیاری گەڕانەوە دەدەن هاوکاریی دیکەیان پێشکەشدەکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان سیستمی دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی لە هەرێم پەسەندکرد

بابەتی دواتر

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت تا ئێستا 21 تەرم دۆزراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق.. پشوو راگەیەندرا

حكومەتی عێراق بڕیاریدا جەژنی ئێزدییەكان بە جەژنی “جما”ناو دەبرێت كە دەكەوێتە نێوان 6-14ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێک پشووی…
Total
0
Share