وەزارەتی نەوتی عێراق: سەرەتای ساڵی داهاتوو هاوردەکردنی بەنزین رادەگرین

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی داهاتوو بەنزین هاوردە ناکات و ئامانجیەتی لە ماوەیەکی کەمی دیاریکراودا کۆتایی بە هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکان بهێنێت.

حسێن تالیب، بەڕێوبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، “خۆژێنی لە بەرهەمە نەوتییەکان و کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنیان پەیوەستە بە تەواوکردنی پڕۆژەکانی پەیوەست بە پاڵاوگە نیشتمانییەکان و لە ماوەی دیاریکراودا پلانێکمان داڕشتووە بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەی هاوردەکردن و تەواوکردنی کاری پاڵاوگەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو بەشەی هاوردەکردنی بەرهەم نەوتییەکان کە ماوەتەوە تەنها بەرهەمی بەنزینە، بەڵام دوای کارپێکردنی پاڵاوگەی باکوور و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، هاوردەکردنی بەنزین بە نزیکەی سێ ملیۆن لیتر کەمدەکاتەوە”.

ئەو بەرپرسەی عێراق دەشڵێت، “ئەو بەشەی کە لەمساڵدا دەمێنێتەوە بۆ هاوردەکردن نزیکەی چوار ملیۆن لیترە و وەزارەت زۆر جدیە لە کۆتاییهێنان بە پرسی هاوردەکردنی بەرهەم نەوتییەکان لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق ئۆتۆمبێل به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌مه‌وه‌ دروستده‌كات

وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه‌ بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به‌ تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م. وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ كردووه‌ كۆمپانیاى…
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق، رایگەیاند،…
Total
0
Share