كامپی مەخمور بۆردومانكرا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رێگای فڕۆكەی بیفڕۆكەوانەوە ماڵێك لە كامپی مەخمور بۆردومانكرا و بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بۆردومانی ماڵێكی لە كامپی پەنابەرانی مەخموری كرد، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە دوای هێرشەكە هاوڵاتییانی كامپی مەخمور كە خەڵكی باكووری كوردستانن و ساڵانێكە لەو كامپەكەدا دەژین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ کێشە مووچە دابەشبکات

د. فازڵ نەبی، ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتە ئەمنییەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد، کاردانەوەیەکە بەرامبەر دۆخی خراپی دارایی عێراق. فازڵ نەبی، بریکاری…
Total
0
Share