کۆمیسیاری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاند، دەبێت ئەوروپا زیاتر ئاگاداری پێویستیی پەرەپێدانی توانا سەربازییەکانی خۆی بێت بەهۆی ململانێکانەوە.
لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی PBS، جۆزێپ بۆرێڵ، کۆمیسیاری باڵای سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوەکرد، “ناتۆ هیچ جێگرەوەیەکی نییە سەبارەت بە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە، بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێت زیاتر تواناکانی خۆمان پەرەپێبدەین لە پێشبینیکردنی هەر شتێکدا، هەروەها لە پێشبینیکردنی دۆخێکدا کە لە داهاتوودا دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر لە ئەستۆ بگرین”.
ئەوەشی خستەڕوو، “ململانێکان بووەتە ئاماژەیەک بۆ زیندووکردنەوەی بیرکردنەوەی ستراتیژی لە ئەوروپا و دەبێت ئاشتی لە نێوانماندا بپارێزن، بەڵام ئاشتی یاسا نییە و دەبێت ئامادەبین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاڵەنگارییانە لە داهاتوودا روودەدەن”.