قوربانیانی لافاوەكەی بەرازیل بۆ 60 كەس بەرزبووەوە

بارانی بەخوڕ، لافاو و هەرەسهێنانی زەوی لە ویلایەتی ساوپاولۆی بەرازیل بووە هۆی گیانلەدەستدانی نزیكەی 60 كەس.

رۆژی هەینی میدیاكانی ئەو وڵاتە رایانگەیاند، ژمارەی قوربانیان گەیشتووەتە 54 كەس.

بەپێی میدیاكان ماوەی حەوت رۆژە پرۆسەكانی گەڕان و رزگاركردن بە بەشداری زیاتر لە 150 كارمەندی تایبەتمەند درێژەی هەیە.

دەسەڵاتدارانی ساوپاولۆ ئاشكرایانكرد، 760 كەس بێ جێگا و ماڵ ماونەتەوە لە ئاكامی ئەو لافاو و هەرەسهێنانی زەوییەی كۆتایی هەفتەی رابردوو روویدا.

هەروەك هەزار و 730 كەس لە ناوچە زیانپێگەیشتووەكان گوازراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانیی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک یەکێک لە سەرکردەکانی پارتە هاوپەیمانییە پێشکەوتنخوازەکان هەڵبژێردرا و نوێنەرایەتیی تەواوی…
Total
0
Share