لە کاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار چی بەسەر هات؟

بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ماوەی چەند رۆژێکە بە جێگیری ماوەتەوە و ئەمڕۆش لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 300 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە، بانکی ناوەندیی عێراق هیچ خستنەڕوویەکی دۆلاری نابێت، هەر بۆیە چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت گۆڕانکاری بەسەر نرخی دۆلاردا بێت لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا.

کۆتا خستنەڕووی دۆلاری ئەم هەفتەیە ئەمرۆبوو، بانکی ناوەندیی بە کۆی گشتیی 235 ملیۆن و 414 هەزار و 990 دۆلاری خستەبازاڕەوە و لەو بڕەش 226 ملیۆن و 144 هەزار و 990 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بوو، هاوکات 9 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە بوو.

 

 

بابەتی پێشتر

سەرۆکی پارتی بەرەی تورکمان، یەکێتی داوای لابردنی کورسی کۆتاکانی نەکردووە

بابەتی دواتر

حزبی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ دوو حزبی دیکە هاوپەیمانێتیی پێکهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share