حزبی سۆسیال دیموکرات لەگەڵ دوو حزبی دیکە هاوپەیمانێتیی پێکهێنا

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هەریەکە لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا.

د کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ هەریەکە لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشان هاوپەیمانێتییەکمان بە ناوی هاوپەیمانێتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.

ئاماژەی بەوەشکرد، دروستبوونی ئەم هاوپەیمانێتییە لەکاتێکدا بوو کە دەستپێشخەرییەکی زۆر کرا کە زۆرترین لایەن لە هاوپەیمانێتییەکدا کۆببنەوە، لە کۆتاییدا ئەم سێ لایەنە بڕیارماندا لە چوارچێوەیەکدا بە کۆمەڵێک پەیڕەو و پڕۆگرامی تایبەتەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بدرێت

سبەی چوارشەممە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، بە گوێرەی زانیارییەکان گفتوگۆ لەبارەی دابەشکردنی ئەو مووچەیەوە دەکرێت…
Total
0
Share