ئەمڕۆ هاکان فیدان دەگاتە بەغداد

بڕیارە ئەمڕۆ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی وەفدێک بگاتە شاری بەغداد و چەندین کۆبوونەوە ئەنجامبدات.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە وەفدێکی باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و بە ئەندامێتی یەشار گولەر وەزیری بەرگریی نیشتمانی و ئیبراهیم کالین سەرۆکی هەواڵگری تورکیا و مونیر کارال ئۆغلو جێگری وەزیری ناوخۆ بگاتە بەغداد.

ئاشکراشیکرد، ئامانج لە هاتنی وەفدەکە ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکە لەبارەی پرسی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عێراق.
هاوکاری لەبوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئاسایشی و هاوکاریی سەربازیی بەشێکی دیکەی ئامانجی کۆبوونەوەکانی نێوان هەردوولا پێکدەهێنن.

بابەتی پێشتر

بەهۆی پشیلەیەکەوە شارێکی ژاپۆن دەکەوێتە ئامادەباشییەوە

بابەتی دواتر

هاوپەیمانییەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌وڵه‌تى یاسا: له‌ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین

ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى كورسییه‌كانی چێوه‌ى ‏هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 90 كورسی و له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌ماندا…
Total
0
Share