بەهۆی پشیلەیەکەوە شارێکی ژاپۆن دەکەوێتە ئامادەباشییەوە

دوای ئەوەی پشیلەیەک دەکەوێتە دەفرێک ماددەی ژەهرەوە و دواتر دیارنامێنێت، شاری فۆکۆیامای ژاپۆن دەکەوێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پێگەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، پشیلەکە کەوتووەتە ناو دەفرێک ماددەی ژەهری کارگەیەکی دروستکردنی بۆیەی کانزاوە و دواتر هەڵاتووە و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

بە وتەی شارەزایانی بواری پزیشکی هەرکەسێک بەرکەوتنی بەو ماددە ژەهرە هەبێت تووشی هەستیاریی پێست و چاو و شێرپەنجەی سییەکان دەبێت، هەر کەسێکیش بیخواتەوە تووشی ئازاری سک و سکچوون و لەکارکەوتنی دڵ دەبێت و تەنانەت رەنگە ببێتە هۆی مردن.

بەهۆی ئەوەی تا ئێستا چارەنووسی پشیلەکە نادیارە، داواکراوە منداڵان لە پشیلە نزیک نەبنەوە و هەر حاڵەتێکی نامۆیان بەدیکردن لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداربکەنەوە.

بابەتی پێشتر

چەند هۆکارێک بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا ماست بخۆیت

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ هاکان فیدان دەگاتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share