دوای راگەیاندنی راپەڕین لە 5ی ئازاری 1991 و ئازادکردنی چەندین شار و شارۆچکە لە هەرێمی کوردستان خەڵكی دھۆك لە 14ی ئازاری هەمان ساڵدا دژی رژێمی پێشووی حکومەتی عێراق راپەڕین.
5ی ئازاری ساڵی 1991 رۆژێکی لەبیرنەکراوە لە مێژووی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستانیش، ئەوەش بەهۆی ئەوەی یەکەم بڵێسەی ئاگری توڕەیی خەڵک بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتێکی زاڵم و زۆردار تەشەنەی سەند.
لەگەڵ دەستپێکی راپەڕین شار لەدوای شار و رۆژ لەدوای رۆژ، ناوچەکانی دیکەی گرتەوە و تاوەکو نەورۆزی ساڵی 1991 هەموو هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە.