وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو داتا و زانیارییەکانمان بۆ بەغداد ناردووە

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێمە بە 31 سیدی هەموو زانیارییەکانمان بۆ بەغداد ناردووە و ئەوان پارەی مووچەی تەواویان بۆ نەناردووین و ئەو بڕە پارەیەی نێردراوە 300 ملیار دیناری کەمە.

جەختیشیکردەوە، پاشەکشێ ناکەن لە پڕۆژەی هەژماری من و وتیشی، “ئەوانەی ‘هەژماری من’یان هەبێت دەتوانن قەرز وەربگرن و هاوڵاتیان لە رێگەی کارتەکەیانەوە دەتوانن مامەڵە بکەن و پڕۆسەکە شەفاف و سەرکەوتووە.

راشیگەیاند، سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر هێڵە بۆ ناردنی پارەی تەواویی مووچەخۆران و ئەوەی ئێستا نێدراوە 568 ملیار دینارە و تا ئێستا دەستکاری نەکراوە.

بابەتی پێشتر

سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

بابەتی دواتر

ئاژانسی رۆیتەرز: سبەی وەفدێکی باڵای تورکیا سەردانی عێراق دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share