سپۆتیفای رکابەری یوتیوب دەکات

کۆمپانیای سپۆتیفای سویدی بۆ پەخشکردنی میوزیک خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە پەخشکردنی ڤیدیۆ بە شێوەیەکی تاقیکاریی سنووردار بۆ چەند بەشداربوویەکی کارا دەکات.

کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، خزمەتگوزاری ڤیدیۆکلیپی بۆ بەشداربووانی پریمیۆم بە شێوەی تاقیکاری لە چەند وڵاتێک کاراکردووە و لە داهاتوودا بۆ ژمارەیەکی زۆرتر بەردەست دەبێت.

ئەو کۆمپانیایە جەختلەوە دەکاتەوە، ئامانجیان ئەوەیە تا ساڵی 2030 ژمارەی بەکارهێنەریان بگاتە یەک ملیار کەس، بەڵام ئەم پلانە نوێیەی سپۆتیفای دەیخاتە کێبڕکێوە لەگەڵ ئەپڵ میوزیک و یوتیوب کە رێگە بە بەکارهێنەرانیان دەدەن بە خۆڕایی سەیری ڤیدیۆکلیپەکان بکەن.

مانگی ئازاری ساڵی رابردوو، سپۆتیفای خزمەتگوزاری کلیپی خستەڕوو، کە بریتییە لە ڤیدیۆ کلیپێک کە کەمترە لە 30 چرکە و راستەوخۆ لەلایەن هونەرمەندانەوە بۆ ئەو کۆمپانیایە دەنێردرێن.

لە مانگی شوباتدا کۆمپانیاکە پێشبینی کردبوو ژمارەی بەشداربووانی پریمیۆم لە چارەکی ئەمساڵدا بگاتە 238.3 ملیۆن بەشداربوو بەڵام ئەو ژمارەیەی تێپەڕاند و گەیشتە 239 ملیۆن.

بابەتی پێشتر

سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی: ئەو پەرژینەی کۆمپانیای نالیا دروستیکردبوو، رێگری لە هاتوچۆی خاوەن زەوییەکان کردبوو

بابەتی دواتر

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو داتا و زانیارییەکانمان بۆ بەغداد ناردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share