سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای خاوەن زەوییەکانی ناو گوندی ئەڵمانی کە ژمارەیان نزیکەی 80 زەوییە، ئەمرۆ بەشی لابردنی زیادەڕەوەیی شارەوانی سلێمانی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی هەستان بەجێبەجێکردنی کاری یاسایی و لابردنی زیادەڕەوەییەکان.
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، خاوەن زەوییەکان سکاڵایان پێشکەش بەشارەوانیی سلێمانی کردووە کە داواکارن بەهۆی رێگریکردنی کۆمپانیای نالیاوە کە هەستاوە بەدروستکردنی پەرژین لەسەر شەقامەکە بووەتە هۆی رێگریکردن لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانیان.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، بەبڕیاری ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، بەژمارە (182) لە 4ی10ی2023 وەپەسندێتی پارێزگای سلێمانیانی بەژمارە (10560) لە24ی10ی2023 ئەمرۆ بەشی لابردنی زیادەڕەوەی بەهاوکاری بەشی پۆلیسی شارەوانی هەستان بەجێبەجێکردنی کاری یاسیای.
جەختیشدەکاتەوە، ئەو زەوییانە موڵکی خۆیانە و لەقەرەبووی زەوییەکانیان وەریانگرتووە لەجیاتی دروستکردنی پرۆژەی گوندی ئەڵمانی 2 و رەزامەندنی بەرێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی هەیە بەژمارە (1421) لە 16ی7ی2023 بەمەبەستی کردنەوەی ئەو شەقامەی کە رێگری لێکرابوو لەلایەن کۆمپانیای نالیاوە، بەڵگەی تۆماریان هەیە لەبەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانوبەرەی سلێمانی (2) کە بەناوی ئەو هاووڵاتیانەوەیە.