بەهۆی شەڕەتەقە لە یانەیەكدا 23 كەس كوژران و برینداربوون

شەڕەتەقە لە یانەیەكی شەوانەی ویلایەتی كۆلۆرادۆی ئەمریكا روویدا، پێنج كەس كوژراون و 18ی تر برینداربوون.

رووداوەكە لە شاری كۆلۆرادۆ سپرینگس روویداوە، پۆلیس ئاشكرایكردووە، هێرشەكە بە چەك كراوە و دەستڕێژی گولـلە لەناو یانەیەكی شەوانەدا كراوە، “بەڵام تا ئێستا نازانین جۆری چەكەكە چی بووە”.

پۆلیسی شارەكە زانیاریی زیاتری بڵاونەكردووەتەوە، تەنها ئاماژەی بۆ گرتنەبەری رێكار لە ناوچەی دەوروبەری رووداوەكە كردووە و دەڵێت، “بریندارەكان گواستراونەتەوە بۆ چەند نەخۆشخانەیەك و پۆلیسی فیدراڵی لێكۆڵینەوە لەبارەی هێرشەكەوە دەكات”.

بابەتی پێشتر

سکۆلاری: لەبەر ئەم هۆکارە چانسی بەڕازیل زۆر بەهێزە

بابەتی دواتر

عێراق 185 ملیۆن دۆلاری "دزراو"ی گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share