بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 220 ملیۆن و 914 هەزار و 445 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 196 ملیۆن و 144 هەزار و 445 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 24 ملیۆن و 770 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 11ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 213 ملیۆن و 419 هەزار و 68 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.