داڤۆس: تەنها %1ی دانیشتووانی جیهان دوو لەسەر سێی سامانی جیهان دەبەن

ڕاپۆرتێکدا کە لە دەستپێکردنی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسدا بڵاوکراوەتەوە، ڕێکخراوی ناحکومیی “ئۆکسفام” پێی وایە هەموو ملیاردێرێک نوێنەرایەتیی شکستی سیاسەتە گشتییەکان دەکات، داوای کردووە تا ساڵی 2030 ژمارەیان بۆ نیوە کەمبکرێتەوە، ئەمەش وەک پێشەکییەک بۆ “هەڵوەشاندنەوەی سامانی کەڵەکەبوو لای ژمارەیەکی کەم لە جیهاندا.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە نایەکسانی، لەگەڵ دەستپێکردنی ئەو کۆڕبەندەی کە نوخبە ئابووری و سیاسییەکان لە هاوینەهەواری داڤۆسی سویسری بۆ ماوەی هەفتەیەک کۆدەکاتەوە ئاشکرایکردووە، “دەوڵەمەندترینەکانی جیهان کە تەنها لەسەدا یەکی دانیشتووانی گۆی زەوین نزیکەی دوو لەسەر سێی هەموو سامانە نوێیەکانیان بەدەستهێناوە، واتە 42 تریلیۆن دۆلار کە لە ساڵی 2020ەوە کۆکراوەتەوە لای ئەو کەسانەیە” واتە دوو هێندە زیاتر لەو پارەیەی کە 7 ملیار کەس بەدەستیدەهێنن کە 99%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بۆرسەکاندا، سەرمایەدار و دەوڵەمەندە گەورەکان لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە، لە هەر 100 دۆلارێکی نوێ کە بەدەستهاتووە لە جیهاندا، 54.4 دۆلاری چووەتە گیرفانی 1%ی دەوڵەمەندە گەورەکانەوە، لەکاتێکدا تەنها 70 سەنت بۆ هەژارترینەکان ڕۆیشتووە کە 50%ی دانیشتووانی جیهان پێکدەهێنن.

ملیاردێرەکان سامانەکانیان دوو هێندە زیادی کردووە و ژمارەشیان زیادیکردووە، ئەمەش لەلایەن کۆمپانیای ئۆکسفامەوە پشتڕاستکراوەتەوە کە بەڕێوەبەری گشتی گابرێلا باوچەرە و بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆسدا کردووە.

بۆشێت وتی، “باجدانان لەسەر دەوڵەمەندە زەبەلاحەکان مەرجی ستراتیژییە بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی و بوژاندنەوەی دیموکراسی، پێویستە ئەمە بکەین بۆ خزمەتگوزارییە گشتییە بەهێزەکان، بۆ کۆمەڵگا بەختەوەرتر و تەندروستترەکان، بۆ روووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوا، بە وەبەرهێنان لە چارەسەرەکاندا” بە رووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی بەردەوامی دەوڵەمەندە گەورەکان.”

ئۆکسفام دەڵێت: “باجدانان لەسەر کۆمپانیا خاوەن سەرمایە زۆرەکان و کۆمپانیا گەورەکان ڕێگەی دەربازبوونە لە قەیرانەکانی ئەمڕۆ، کاتی ئەوە هاتووە ئەو ئەفسانە گونجاوە بڕوخێنین کە کەمکردنەوەی باج بۆ دەوڵەمەندەکان بە جۆرێک سامانەکەیان بە رێگەی دیکە دەگەرێنێتەوە بۆ کەسانی تر، چل ساڵ کەمکردنەوەی باج بۆ دەوڵەمەندەکان نیشانیان داوە کە تەنها توێژێکی کەمی دەوڵەمەندە گەورەکان سوودمەند دەبن لێی.

بەپێی راپۆرتی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییە، ئەم رێوشوێنانە خاوەن سامانە زۆرەکان و دەوڵەمەندترینەکانی جیهان و ژمارەیان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی لە ساڵی 2012دا بووە.

بابەتی پێشتر

  راوێژکارێکی بانکی ناوەندی: نرخی یەک دۆلار بۆ هەزار و 470 دینار دادەبەزێت

بابەتی دواتر

ئەڵمانیا چی بۆ كارەبای هەرێم و عێراق دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share