پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، نزیکەی 568 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەچوار لیست نزیکەی 568 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی یەکەم خانەنشینی مەدەنی و سەربازی بوو، لیستی دووەم خاوەن پێداویستی تایبەت، لیستی سێیەم کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراوان، لیستی چوارەم 37 وەزارەت و دەستەو سەرۆکایەتییەکان و ئەنجومەنی دادوەری بوو.
سۆران عومەر دەڵێت، لیستی وەزارەتی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش نەنێردراوە کە 300ملیار دینارەو پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆ دابینیبکات.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رێکارەکانی تەرخانکردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێدەکات.