كازمی: با نەورۆز بكەین بە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز دەكات و دەڵێت، با نەورۆز بكەین بە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی.

لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بە زمانی كوردی بڵاویكردەوە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “جەژنی نەورۆز لە سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق پیرۆزدەكەم بەتایبەت گەلی كوردمان”.

لە درێژەی پەیامەكەیدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوادەكات نەورۆز بكرێت بە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی و دەڵێت، “با ئەم بۆنە ئازیزە بكەین بە دەرفەت بۆ پەرەدان بە بەهاكانی خۆشەویستی، پشتیوانیكردنی ئارامی، بنیادنانی ئاییندەیەكی گەشتر، هەروەها دەستگرتن بە عێراقەوە وەك نیشتمانێكی بەهێزی یەكگرتووی ئارام و گەشەسەندوو”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای فیدراڵی بڕیاردانی لەبارەی شەرعیبوون یاخود ناشەرعیبوونی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی دواخست

دادگای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی تایبەت بە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دواخست كە بڕیاربوو تیایدا بڕیار لەبارەی شەرعیبوون یاخود…
Total
0
Share