لەسەر کەپری گەشتیاری لە هاوینەهەواری دۆڵی ئالانە شەڕە تەقە روویدا

کەمێک لەمەوبەر لەسەر گرتنی کەپری گەشتیاری لە هاوینەهەواری دۆڵی ئالانە شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، “دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری دۆڵی ئالانە لەسەر گرتنی کەپری گەشتیاری دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا دروستبووە و دواتر دۆخەکە گەیشتووە بەوەی چەک بەرامبەر یەک هەڵبگرن”.

دۆڵی ئالانە نزیكەی 15 کیلۆمەتر لە باشووری خۆرهەڵاتی شارۆچكەی خەلیفان دوورە و لەسەر رێگای نێوان خەلیفان – بالیسانە و رووباری ئالانەی پێدا دەڕوات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و قوباد تاڵەبانی تەئكیدیان لەسەر رۆڵی گەورە و كاریگەریی یەكێتی كردەوە

ئەمڕۆ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەكتەبی…
Total
0
Share