کلۆپ هاتووەتە ناو هاوکێشەی ئالابا و ڕێگری لە ڕیاڵ دەکات

یۆرگن کلۆپ دەیەوێت ئالابا لەگەڵ ڤان دایک لە یەک پێکهاتەدا کۆبکاتەوە

ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ، یۆرگن کلۆپ خەون بە داڤید ئالابای بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنەوە دەبینێت و هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەگەڕخستووە.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، بەڕێوبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر ڕاسپاردەی یۆرگن کلۆپ هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی داڤید ئالابا دەستپێکردووە، لە ئێستادا یانە سوورە زەبەلاحەکە بەهێزەوە هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە و دەیانەوێت ڕێگری لە ڕیاڵ مەدرید بکەن.

بۆندی ئالابا لە هاوینی 2021 کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا بایرن سەرکەوتوو نەبووە لە نوێکردنەوەی، بەپێی یاسا دەتوانێت لە گواستنەوەکانی زستانەوە دانوستاندن لەگەڵ هەر یانەیەکی دیکە بکات، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش لەنێو سەرجەم داواکارەکانیدا وەک پێشەنگ دەرکەوتووە.

لیڤەرپوڵ لە سەرەتای وەرزەوە بەهۆی پێکانی ڤێرجیل ڤان دایک و جوێل ماتیپ و جۆ گۆمێزەوە دووچاری ئاستەنگی بەرگری بووە، لە ڕێگەی کڕینی ئالابای تەمەن 28 ساڵەوە دەتوانن دوو ئامانجی سەرەکی بپێکن، یەکەمیان پڕکردنەوەی کەلێنی ڤان دایکە، دووەمیشیان بۆ داهاتووە کە هاوشانی بەرگریکارە هۆڵەندییەکە دەبنە دوو باشترین بەرگریکاری یانەکە و خولی ئینگلیزی بەگشتی.

بابەتی پێشتر

ئەو پیاوەى ئەمریکا دەریکرد و چینى گەیاندە سەر مانگ

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ ناوی چووە لیستی ڕیکۆردەکانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share