لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایگەیاند، سبەی دووشەممە، 11-3-2024 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
هاوکات، وەقفی سوننی عێراقی رایگەیاند سبەی دووشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە و مانگ بیندراوە.
لە وڵاتانی عێراق و سعودیە و ئیمارات و قەتەر رۆژی دووشەممە وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرا، لە وڵاتانی ئوستورالیا و ئێران و ئیندۆنیزیا و سەنگاپور و برونای و مالیزیا رۆژی سێشەممە وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری کرا.