دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: سازش لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و شایستە داراییەکانی ناکەین

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند، سازش لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و شایستە داراییەکانی ناکەین.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند،”سازش لەسەر پاراستنی قەوارەی هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ناکەین”.
دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئاماژەی بەوەش کرد، سەردانی یەکێتی بۆلای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم وەکو رابردوو بەردەوام دەبێت.
لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند، ئەو بڕیارانەی لە دادگای فیدراڵی دران چاوەڕوانکراو بوون ئێمە نەمان ویست کورسی کۆتاکان لاببرێت بەڵکو لەگەڵ ئەوە بووین دابەشبکرێن.
ئەو وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدابوو کە لە دوای کۆبوونەوەی شاندی یەکێتی و حزبی سۆسیال دیموکرات بەڕێوەچوو.
بابەتی پێشتر

لیژنەی باڵای بینینی مانگ: رۆژی یەکشەممە چاودێری بینینی مانگ دەکەین

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ بەغداد ی ناردووە تەنها مووچەخۆری شارستانی تێدایە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share