لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ تراکتۆرێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی قەزای ئامێدی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سنووری ناحیەی بامەڕنێ نزیک گوندی غلبیشێ تراکتۆرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداو وەرگەڕا.
لە راگەیەندراوەکەی قەزای ئامێدی-دا هاتووە، بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری تراکتۆرەکە گیانیلەدەستدا.