سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیای ئێستای وت، لە رووداوێکدا کەسێک کوژراوە و تەرمەکەی لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
وتەبێژەکەی پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا هۆکاری کوشتنی کەسەکە نەزاندراوە و لایەنە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.