سوید بە فەرمی بووە 32_ەمین ئەندامی ناتۆ

دوای دوو سەدە لە بێلایەنی سەربازیی و دوو ساڵ لە دانوستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە سوید بووە ئەندامی ژمارە 32 ی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ).

ئۆلف کریسترسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید بڕیارە لە واشنتۆن لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەڵگەنامەی پەسەندکراوی بەئەندامبوونەکە وەربگرێت.

هاوکات بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەبەردەم بینای ناتۆ لە برۆکسل ئاڵای سوید هەڵبکرێت.

لە دوای ساڵی 1814 و شەڕی لەگەڵ نەرویج سوید بەشداریی لە هیچ شەڕێکدا نەکردووە.

ساڵی رابردووش بە هەمان رێکار فینلاند بەئەندامبوونی لە رێکخراوەکە قبوڵکرا.

بابەتی پێشتر

لە پاڵاوگەیەکی نەوتی ئێران تەقینەوەیەک روویدا

بابەتی دواتر

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆڕێكی گواستنەوەی كۆچبەرانی كورد دەستگیركرا
پاسپۆرتی دیپلۆماسی و فڕۆكەی تایبەتیان بەكارهێناوە

دەسەڵاتدارانی ئەوروپا تۆڕێكی قاچاخچیی ئەوروپییان ئاشكراكردووە كە كۆچبەرانی نایاسایی كوردیان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا گواستووەتەوە بە بەكارهێنانی پاسپۆرتی…
Total
0
Share