بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 205 ملیۆن و 457 هەزار و 750 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 195 ملیۆن و 597 هەزار و 750 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 9 ملیۆن و 860 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.
کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 6ی ئازاری 2024 بوو کە تێیدا 210 ملیۆن و 932 هەزار و 703 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.