پۆلیسی سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوە و بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچرا لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.

دەشڵێت، “ئێستا ئەو تۆمەتبارانە بە بڕیاری دادوەر راگیراون و یەکێک لەو تۆمەتبارانە لەبنكەکانی پۆلیسی بەختیاری و ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەبووە”.

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 205 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share