سێ مێردمنداڵ بە ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی ئۆتۆمبێلێک لە ماتۆڕسکیلێکی دا و سێ مێردمنداڵ بوونە قوربانی.

قوربانییەکان سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە بوون و دانیشتووی قەزای شارەزوور بوون، لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیو) بەهۆی خێرایی زۆرەوە، خۆی کێشاوە بە ماتۆرسکیلەكەدا و هەر سێ سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، تەمەنی سێ مێردمنداڵەکە لە نێوان 12 بۆ 13 ساڵاندایە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە 20 ساڵانە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی كێشاوە بە ماتۆڕسكیلەكەدا هەڵاتووە.

لەو بارەیەوە بەهمەن عەبدوڵڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، “دوای ڕووداوەکە شوفێری ئۆتۆمبێلەکە هەڵاتووە، بەڵام پۆلیسی عەربەت توانیویانە لە کۆمەڵگەی عەربەت دەستگیریبکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە،…
Total
0
Share