زاوایەک خەسوو و خەزوور و هاوژینەکەی برینداردەکات

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سلێمانی، زاوایەک دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەیان، خەزوور، خەسوو و هاوژینەکەی بریندارکرد.

ڕاز فریا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “دوێنێ شەممە لە گەڕەکی ئاوارەکانی تانجەرۆ، زاوایەک هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و هەریەکە لە خەسووی و خەزووری و هاوژینەکەی بریندارکردووە”.

وتیشی، “دواتر لەلایەن لایەنی بەرامبەرەوە، زاواکەش بریندارکراوە، کە تەمەنی 21 ساڵە، لەئێستادا دەستگیرکراوە”.

ئاشکراشیکرد، “ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ڕوویداوە، خێزانەکە خەڵکی شاری سلێمانین، لەئێستادا چارەسەریان بۆکراوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە”.

بابەتی پێشتر

بڵاوبوونەوەی "ڤایرۆسێک" هۆکارێکی هەرزانبوونی ماسییە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئینتەر میلان سێیەم دۆڕاندنی ئەم وەرزەی تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share