کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ تاوە باران لەسەر هەندێک ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سبەینێش ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ تاوە باران لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە زۆربەی کاتەکان، هەروەها پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ دەڵێت، “ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەبارانی کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە کاتی جیا جیا هەیە، هاوکات پلەکانی گەرمی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک…
Total
0
Share