بەپێی ئامارەکانی گومرگی چین کە تێیدا داتای مانگەکانی کانونی دووەم و شوباتیان بڵاوکردووەتەوە، ئاستی هەناردە و هاوردەکردن زیادیکردووە و حکومەتی ئەو وڵاتەش بەڵێنی کارکردن بۆ گەشەپیدانی ئابوری دەدات.
داتاکانی گومرگی چین دەریخستووە کە هەناردەی چین لە دوو مانگی رابردوودا بە رێژەی 7.1٪ زیاتر بووە لەچاو ساڵی پێشوو، هاوکات ئەو رێژەیە زیاترە لەو گەشەکردنەی کە شارەزایانی ئابوری پێشبینییان کردبوو کە 1.9٪ بوو.
لەو بارەیەوە لی کیکیانگ، سەرۆک وەزیرانی چین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، “ئامانجی گەشەکردنی ئابوری وڵاتەکەمان بۆ ساڵی 2024 نزیکەی 5٪ و کاردەکەین بۆ گۆڕینی شێوازی گەشەپێدانی ئابوری لە تەواوی وڵاتدا”.
لە داتاکاندا دەرکەوتووە کە هاوردەکردنی نەوتی خاو بە رێژەی 5.1٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 10 ملیۆن و 74 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها هاوردەکردنی غازی سروشتیش بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی 23.6٪ زیادیکردووە.