بەرهەم ساڵح سەرپەرشتیی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەكات كە بە نایاسایی براونەتە دەرەوە

بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق

بەپێى ڕاپۆرتێکى میدیایى، سەرۆکایەتیى کۆماری عێراق سەرپەرشتیی هەڵمەتێکى فراوانى جیهانى دەکات بۆ گەڕاندنەوەى ئەو پارانەى بەشێوەى نایاسایى براونەتە دەرەوەی عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6ی كانونی دووەم، نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆمار ئاشكرایكردووە، “بەپێى زانیارییه‌كان، دەستەی نەزاهەی عێراقی و داواكاری گشتی و نوسینگەی نەهێشتنی سپیكردنەوەی پارە لە بانكی ناوەندیی عێراق، بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆكایەتیی كۆمار، هەوڵەكانیان چركردووەتەوە بۆ دۆزینەوە و ئاشكراكردنی ئەو پارانەی بەشێوەی نایاسایی و بە ڕێگای سپیكردنەوە براونەتە دەرەوەی وڵات”.

سەبارەت بە قەبارەی ئەو پارانە ئەوە خراوەتەڕوو، “زیاتر لە 200 ملیار دۆلار لەماوەی ساڵانی 2003 تا 2015 بەشێوازی جۆراوجۆر لە چەندین بانكی دەرەوە مامەڵەی پێوە كراوە”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “بۆ ئەم ھەڵمەتەش نەتەوەیەکگرتووەكان بەشدارە و لە هەوڵى گەڕاندنەوەى پارە بلۆککراوەکان و ئەو پارانەن كە بە قاچاخ لە عێراقەوە براونەتە دەرەوە”.

باس لەوەشكراوە، “‎له‌ ئێستادا داتابەیسێك بۆ كۆكردنەوەی زانیارییەكان دروستكراوە، وەك سەرەتایەك ناوی بەشێكی زۆر لە بەرپرسە باڵاكانی كورد و عێراقی هاتووە كە لەو كارەوە تێوەگلاون و تیمەکان سەرقاڵی داخڵکردنی ناو و پلەی بەرپرسان و بڕی پارە دزراوەکانن”.

بابەتی پێشتر

بەم نزیکانە گۆڕان پۆستێکی باڵا وەردەگرێت

بابەتی دواتر

بە دەنگی 81 پەرلەمانتار متمانە بەخشرایە وەزیری سامانە سروشتییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share