لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند دەستیشی بەسەر ژمارەیەک چەکی بێمۆڵەتدا گرت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ ته‌قه‌كردن له‌سنووری‌ قه‌زای‌ شاره‌زور روویدا، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا و پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نه‌وه‌ چوار تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێمۆڵه‌ت ده‌ستگیربكرێن، هه‌ر له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه‌ چه‌كی‌ جۆراوجۆری‌ بێمۆڵه‌تدا.

ئاشکراشیکرد، له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون ‌و هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ چه‌كی‌ بێمۆڵه‌ت‌ و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ‌‌و له‌یاسا ده‌رچووان.

بابەتی پێشتر

چۆن خۆت لە هەستیاریی وەرزی بەهار دەپارێزیت؟

بابەتی دواتر

وەزارەتى ئەوقافی هەرێم بڕیارێکی لەبارەى حەجەوە دەرکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share